ناتۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه
كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كات
K24ـ هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" رایگه‌یاند، مانگی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌ك پێداچوونه‌وه بۆ كاره‌كانیان له عێراق ده‌كه‌ن، كه له‌گه‌ڵ دۆخی ئه‌و وڵاته بگونجێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، سادق روكابی، باڵیۆزی عێراق له برۆكسل له‌گه‌ڵ جۆن مینزا، یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانی ناتۆ بۆ كاروباری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كۆبووه‌ته‌وه، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكاریی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ناتۆ و كاری تیمی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق كرا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، روكابی له دیداره‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی رۆڵی ناتۆ له شه‌ڕی دژ به تیرۆر له عێراق، گرنگیی رێزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق و بڕیاری دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه.
هاوكات مینزا گوتی: "هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان كار له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه بۆ كاره‌كانی له عێراق ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای ئه‌و وڵاته، گرنگی به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانا سه‌ربازییه‌كانی ده‌دات و راهێنانی سه‌ربازیی به ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ده‌كات".
یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌وڵ ده‌ده‌ن له مانگی ئاب له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق ئه‌نجام بده‌ن".
H.B