حکومەتی هەرێمی کوردستان چاکسازی لە دەروازە سنوورییەکان دەکات
ته‌نیا 20%ی داهاته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت
K24- هه‌ولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان چاکسازی لە دەروازە سنوورییەکان دەکات و پێداچوونەوە بە کاری تەواوی کۆمپانیا ئەهلییەکان لەو دەروازانه دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش پرۆژەیەك له په‌رله‌مانه‌وه دراوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
له‌م باره‌یه‌وه ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هەنگاوەکان بۆ چاکسازی دەستیان پێکردووە و پێداچوونەوە بە تەواوی گرێبەستەکان لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت و کارەکانیشى لە تەواوبوون نزیك بوونه‌ته‌وه.
له‌كاتێكیشدا بەشێکی زۆری کاروباری دەروازە سنوورییەکان دراونەتە کۆمپانیاكان، کە ژماره‌یان 29 کۆمپانیایه، به‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆری داهاتی ده‌روازه‌كان بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌چێت و به‌شێكی كه‌می ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری گۆڕان ده‌ڵێت: نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئاماده‌كراوه بۆ ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كانی خاڵه سنوورییه‌كان، یه‌كێك له كێشه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه له 80%ی داهاتی ئه‌و خاڵه سنووریانه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌چێت و به‌شێكی كه‌می ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، پێویسته ئه‌و كارانه له كه‌رتی تایبه‌تی وه‌ربگیرێنه‌وه و له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خاوه‌ندارێتی بكرێت.
دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان له ریزبه‌ندی سەرچاوەکانی گرنگه‌كانی داهاتن، له هەرێمی کوردستان چوار دەروازە هەیە، دەروازە لاوەکیەکانیش سەربەو چوار دەروازه‌یه‌ن. کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە چاکسازی لە سەرچاوەکانی داهات کردووە، بە تایبەت داهاتی ده‌روازه سنوورییەکان و رێگریکردن لەهێنانی خۆراکی ماوە بەسەرچوو و هاوردەکردنی کەلوپەلی قەدەخەکراو.
H.B