هه‌ندێك لایه‌ن له ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه
هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت
K24-هەولێر:
پێشتر پڕۆژه‌ی ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا كه له په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن چه‌ند كوتله‌یه‌كی شیعه به دیاریكراویش ئه‌وانه‌ی نزیكی ئێرانن تێپه‌ڕێنرا، ئێستا به‌شێك له‌و كوتلانه‌ی ده‌نگیان به پڕۆژه‌كه داوه له‌و بڕیاره په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.
ناسر هه‌ركی، پەرلەمانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه دەڵێت: ئەوانەی دەنگیان بە بڕیارەکە دا، لە بنەڕەتدا باوەڕیان بە پڕۆژەکە نەبوو، به‌ڵام فشاریان له‌سه‌ر بوو بۆیه ده‌نگیان به پڕۆژه‌كه دا.
هاوكات شێروان میرزا، ئەندامێکی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێواییە، ئەم بڕیارە کۆدەنگی ھێزەکانی عێراقی لەسەر نەبووە، بۆیە بەشێك لە و لایەنانەش كه دەنگیان پێداوە، له بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.
كورد و عه‌ره‌بی سوننه هه‌ر زوو خۆیان یه‌كلایی كرده‌وه و پشتگیری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان نه‌كرد، كه بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان رێكبخرێت، هه‌رچه‌ند پڕۆه‌ژكه تێپه‌ڕێندرا و كرا به یاسا، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه بێده‌نگی نواندووه، ئه‌وانه‌ش كه ده‌نگیان به پڕۆژه‌كه داوه، ئێستا پێیان وایه په‌له‌یان له بڕیاره‌كه كردووه.