ئەمەریکا زنجیرە هێرشێکی دیکەی ئاسمانی کردە سەر یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا هێرشەکانیان بۆ سەر پێگە و سەربازگەکانی حووسییەکان لە یەمەن دەست پێ کردەوە.
ئەمەریکا دوو هێرشی ئاسمانی کردە سەر پێگەکانی حووسییەکانیان لە شارەدێی مەجزری مەئریب. ئاماژە بەوەش کراوە فڕۆکەکانی ئەمەریکا لە سەرلەبەیانییەوە 25 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر پێگەی حووسییەکان لە فازەی حودیدە کردووە.
هەروەها هێرشێکی دیکەی ئەمەریکا لە ناوچەی عەبدیە لە باشووری مەئریب پێگەی حووسییەکانی بۆمباران کرد.
کۆی گشتیی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە سێ پارێزگای یەمەن گەیشتە 22 هێرش.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا چوار هێرشی ئاسمانییان کردە سەر جبەخانەیەکی حووسییەکان لە ناوچەی گویرق لە ڕۆژئاوای تەحیتا.
فڕۆکەکانی ئەمەریکا هەشت هێرشی ئاسمانییان کردە سەر پێگە و سەکۆی مووشەکیی حووسییەکان لە دوورگەی کامەران لە حودەیدە.
میدیای نزیک لە حووسیەکانی یەمەن بڵاویان کردەوە، لە شەوی ڕابردووەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا لانی کەم 40 جار پێگە و بارەگای حووسیەکانیان لە پارێزگای مەئرەب، سەنعا و حودەیدە بۆمبران کردووە.
ئەمەیرکا لە هێرشی ئەمجارەیدا جبەخانەی حووسیەکانی بۆمباران کردووە، دەنگی تەقینەوەی بەهێزیش لەناو سەنعا بیستراوە.
دوێنێ دووشەممە،21ـی نیسانی 2025، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا زنجیرەیەک هێرشیان کردە سەر دوورگەی 'کەمەران' لە حودەیدە و ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بۆمباران کرد.