پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەی بەپەلە رێكدەخات
گفتوگۆ لەبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات
K24 - ھەولێر
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئهنجوومهنهكهی راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
دوای وتاره‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زانی عێراق ده‌رباره‌ی راگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژادنی پێشوخته، محه‌مه‌د حه‌لبووسی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له تویتێكدا رایگه‌یاند، حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان كارنامه‌ی حكومه‌ت و پرۆگرامه وزارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته هۆی به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی هاووڵاتییان به‌هۆكاری نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته‌تر.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی ئاماژه‌یداوه، له پێناو عێراق و قوربانیدانی رۆڵه‌كانی داوای هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه‌و به‌په‌له‌ی نوێنه‌ران، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و هێزه سیاسییه‌كان رێك ده‌خه‌یه‌ن، له‌پێناو گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان به گوێره‌ی ماده‌ی 64ی ده‌ستوور، كه تاكه رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوهخهتهیه.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە وتارێكدا ئاشكرای كرد، له 6ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كرێت و هاوكاری كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تیش چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن.
به گووته‌ی كازمی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت گۆڕانكاری گه‌وره و جۆری دێنێته ئاراوه.
هاوكات له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وان پێشوازی له بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن و ئاماده‌ی هه‌ر هاوكارییهكیشن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.