بەرپرسێکی پێشووی چین لەسەر وەرگرتنی 112 ملیۆن دۆلار سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا
بە گوێرەی میدیای فەرمیی حکوومەتی چین، دادگای وڵاتەکەی بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بە بەهای 112 ملیۆن دۆلار، سزای لە سێدارە دانی بۆ ئەندامێکی پێشووی کۆمیتەی حزبی شیوعی دەکرد.
سێشەممە 22ـی نیسانی 2025، کەناڵی فەرمی حکوومەتی چین بڵاوی کردووەتەوە، دادگای باوجی لە پارێزگای شانشی بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە نێوان ساڵانی 1999 بۆ 2023 و کۆکردنەوەی بڕە پارەیەکی زۆر بە شێوەیەکی نایاسایی، سزای لە سێدارەدانی بۆ لی پێنگسین، جێگری پێشووی سکرتێری کۆمیتەی حزبی شیوعی لە شینجیانگ، سەپاند.
بە گوێرەی میدیاکە، لی پێنگسین لە بەرانبەر یارمەتیدانی خەڵک و ڕێکخراوەکان لە چالاکییە بازرگانییەکان و دامەزراندن و چەندین بابەتی دیکە، نزیکەی 112 ملیۆن دۆلاری بەرتیل وەرگرتووە.
هەروەها ئاماژەشی داوە، لی پێنگسین لە ساڵی 2023دا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرا، بەڵام بەهۆی نکۆڵی لە تاوانەکەی و لێکۆڵینەوەکانی حکوومەت سزای لەسێدارەدانی ڕاگیرابوو.
لی، لە ساڵی 2016 تا 2021 وەک جێگری سکرتێری حزبی شیوعی لە هەرێمی خۆسەری شینجیانگ ئویغور، کاری کردووە؛ پێشتر چەندین ڕۆڵی لە پارێزگای چینگهای و مەنگۆلیا هەبووە،