بە فەرمانی مەسرور بارزانی بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرا

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرا کە بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.