سێ كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مردن بە كۆرۆنا لە دھۆك تۆمار كرا

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆك بڵاویكردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو دوو توشبووی كۆرۆنا كە پیاون و تەمەنیان 63 - 66 ساڵانە و خەڵكی بەردەرەشن، گیانیان لەدەستدا. ئەوە یەكەم كەیسی گیان لەدەستدانە لە سنووری پارێزگای دھۆك بە كۆرۆنا.

ھەروەھا شەوی رابردوو بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای ھەولێر بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

كۆی گشتی ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گەیشتە 14 ھەزار و 134 كەس، نۆ ھەزار و 177 توشبوو چاكبوونەتەوە و 554 كەسیش بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. ئێستا چوار ھەزار و 406 توشبوو لە نەخۆشخانەكانی ھەرێمی كوردستان لەژێر چارەسەری پزیشكیدان.