تیمی كوردستان24 ئازاد كرا
.
K24 – كەركووك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ تیمی كوردستان24 كە پێكھاتبوو لە سۆران كامەران و نەوزاد محەمەد لەكاتی رووماڵكردنی ناڕەزایی ھاووڵاتییانی كورد دژی ھێنانی عەرەبی ھاوردە بۆ سنووری داقوق دەستگیر كران، كەمێك پێش ئێستا ئازاد كران.
سۆران كامەران، پەیامنێری كوردستان24 گوتی: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بە مەبەستی رووماڵكردنی ناڕەھاووڵاتییانی كورد دژی داگیركردنی زەوییەكانیان لەلایەن عەرەبە ھاوردەكان چووینە حەفتەغار، لەو كاتە لەلایەن فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدرالی دەستگیركراین و دەست بەسەر كەلوپەلەكانی رۆژنامەوانیماندا گیرا، تائێستاش پێیان نەداوینەتەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد: "بۆ ماوەی سێ كاتژمێر لەناو ئۆتۆمبێلێكی جام رەش دەستبەسەر كراین، پێیان دەگوتین نابێ سەرتان بەرزبكەنەوە".
پەیامنێری كوردستان24، راشیگەیاند: "مەبەستی دەستگیركردنمان لەلایەن پۆلیسی فیدرالی عێراق ئەوەبوو كە ناڕەزاییەكان رووماڵ نەكرێت و ئەوەی دەیانەوێت ئەنجامی بدەن كە جێگیركردنی عەرەبی ھاوردەیە لەسەر زەوی كوردان".
ئەمڕۆ ژمارەیەك عەرەبی ھاوردە بە پاڵپشتی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ھێندرانە سنووری داقوق، ھەوڵدەدەن لەسەر زەوی ھاووڵاتییانی كورد نیشتەجێیان بكەن. تیمی كوردستان24 بۆ خستنەڕوو كێشەی ئەو ھاووڵاتییانە گەیشتە شوێنی رووداوەكە.