دوو كەسی دیكە لە ھەولێر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
تائێستا 4 ھەزار و 737 كەس لە سنووری پارێزگای ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوونە
K24 – ھەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ھەولێر گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو كەسی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای ھەولێر گیانیان لەدەستدا.
بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە ھەولێر لە ھەڵكشانە، ھەر بۆیە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر دوێنێ 2/8/2020 بڕیاریدا نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا تایبەت بكرێت بە تووشبووانی كۆرۆنا.
تائێستا 4 ھەزار و 737 كەس لە سنووری پارێزگای ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیەش 3 ھەزار و 97 كەس چارەسەركراون و 131 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.