بتكۆین بۆ بەرزترین ئاست بەرزدەبێتەوە

بە بەناوبانگترین دراوی گریمانەیی دادەنرێت

K24 - ھەولێر

سەرەڕای لێكەوتەكانی كۆرۆنا، دراوی گریمانەیی بتكۆین بۆ بەرزترین ئاست بەرزدەبێتەوە لەوەتەی ئابی 2019ـەوە تا ئێستا.

بەگوێرەی دوایین داتاكان، ھەرچەندە كۆرۆنا لێكەوتەی نەرێنی زۆری لەسەر دراوەكانی جیھان ھەبووە، بەڵام نرخی  بتكۆین بۆ نزیكەی 12 ھەزار دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەوەش بە بەرزترین ئاست ھەژماردەكرێت لە ئابی 2019 ـەوە تائێستا.

 لە دوایین مامەڵەكاندا، نرخی ھەر بتكۆینێك بەرێژەی %4.9 بۆ 11.918 دۆلار بەرزبووەتەوە، شارەزایان ھۆكاری ئەو بەرزبوونەوەیە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە خەڵك ئەو دراوە گریمانەییە وەك پەناگەیەكی ئارام دەبینن و لە سەردەمی كۆرۆنادا پەنای بۆ دەبن، لە ئەنجامیشدا نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە بتكۆین بە بەناوبانگترین دراوی گریمانەیی یانیش ئەلیكترۆنی دادەنرێت لە جیھاندا و لە تشرینی یەكەم ساڵی 2008 دروستبوو و لەو كاتەوە تا ئێستا، بووەتە سیستەمێكی پارەداركردنی  لەلایەن ئاڕاستەیەكی زۆرەوە.