دوو بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای تورکیا ڕوویاندا

بەیانی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە لە پارێزگا کوتاهیا ڕوویاندا و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەمڕۆ هەینی، 25ـی نیسانی 2025، دوو بوومەلەرزە یەک لە دوا یەک شارەدێی  سیماڤ لە پارێزگای کوتاهیای هەژاند، بومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی 4.5 پلە لە کاتژمێر 7:23 و بوومەلەرزەیەک 3.9 پلە لە کاتژمێر 7:29 ڕوویاندا.

بەگوێرەی زانیارییەکان بوومەلەرزەکان لە قۆڵایی 8.81 و 11.61 کیلۆمەتر ڕوویداوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندیی بوومەلەرزەزانی ئافاد هەردوو بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و مەترسی نەبووە.

ڕۆژی چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.2 پلەی ڕێکختەر ئیستانبوڵی هەژاند و لە ترسی بوومەلەرزەکە هاووڵاتییانی ئیستانبوڵ ڕایانکردە سەر شەقامەکان و ژمارەیەک هاووڵاتییش لە باڵەکۆنەوە خۆیان هەلداو بەهۆیەوە برینداربوون.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment