66 کەسی دیکە لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
K24 - هەولێر
عێراق 66 گیانلەدەستدانی دیکەی بە پەتای کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردوودا تۆمارکرد و، کۆی گشتی گیانلەدەستدانیش بەو پەتایە خەریکە دەگاتە پێنج هەزار کەس.
دوێنێ عێراق بووە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی لەڕووی زۆریی ژمارەی گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا و، پێش میسر کەوتەوە، ئەمڕۆش ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەرزتربووەوە و گەیشتە 4934 کەس.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراوی ئەمڕۆ (دووشەممە، 3-8-2020)ـیدا ئاماری 24 کاتژمێری رابردوویی تووشبوون، چاکبوونەوە، گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوەکە: 66 کەس لە عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 2735 کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون، لە بەرامبەریشدا 2225 کەس چاکبوونەتەوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە کۆی گشتیی ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق بەمشێوەیەیە:
مردن: 4934
ئەوانەی لەژێر چاودێریی چڕدان: 514
ئەوانەی لەژێر چاودێریدان: 32841
تووشبووان: 131841
چاکبوونەوە: 94111 (رێژەی چاکبوونەوەی ئەوانەی تووشی پەتاکە بوون گەیشتووەتە 71.4٪)