نهتهوهیهكگرتووهكان داوایهك له ههولێر و بهغدا دهكات
ستایشی خۆڕاگریی ئێزدییەكانی كرد
K24 - ھەولێر:
لە شەشەمین ساڵیادی جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان، جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، ستایشی خۆڕاگریی ئیزدییەكانی كرد لە پاراستنی کولتور و خاکیان.
پلاسخارت، داوای لە بەغدا و هەولێر كرد هەرچی زووە بگەن بە رێککەوتن بۆ رەخساندنی کەشێکی لەبار و ئارام بۆ ئەوەی ئەو خەڵکەی گیرخواردووە؛ بتوانن سەرلەنوێ ژیانیان بنیات بنێنەوە.
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئازاری شەنگال بەهۆی نەبوونی سەقامگیریی و خزمەتی پێویست و ئیدارەیەکی یەکگرتووەوە بەردەوامە.
پلاسخارت وێڕای ئەوەی، خۆی بە قەرزاری قوربانیان و رزگاربووانی ئێزدی دەزانێت، باسی لەوەشكرد، دەکرێ چارەسەری درێژخایەن بۆ دۆخی شنگال بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو ناوچەیە جارێكیدیكە بنیاتبنرێتەوە.