تەقینەوەیەكی دیكه لە ئێران روویدا
لە تەقینەوەیەكدا لە ئێران كەسێك كوژرا و 13 كەسی دیكەش بریندار بوون
K24- ھەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە، بە ھۆی تەقینەوەیەك لە كۆگایەكی كارگەی خۆراك لە شاری چناران لە نزیك پارێزگای مەشھەد لە ئێران، كەسێك كوژرا و 13 كەسی دیكەش بریندار بوون.
فەرمانگەی فریاگوزاری لە شاری چناران رایگەیاند، تەقینەوەكە لە كارگەیەكی بەرھەمھێنانی خۆراك لەو شارەدا روویداوە و لە ئەنجامدا كەسێك كوژراوە و 13 كەسیش بریندار بوونە.
سەرۆكی بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی و كانزاكان لە شاری چناران، "بەخشعەلی بەیاتی قلەزوو" گووتی: لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ھۆكاری تەقینەوەكە دانەخستنی دەرگای كۆگای كەرەستە خاوەكان بووە، بەھۆی كەمتەرخەمی كرێكارەكانی كارگاكەوە، ئەمەش بووەتە ھۆی داڕژانی كەرستە كڵپهسەندووەكان بۆ دەرەوەی كۆگاكە.
سەرچاوە: RT