تەرمی گەنجێك گەیەندرایە پزیشکی دادوەری رانیە
شوێنەواری پەت بە ملیەوە دیارە
K24 – رانیە
ئەمڕۆ تەرمی گەنجێگ گەیەندرایە پزیشکی دادوەری رانیە و شوێنەواری پەت بە ملیەوە دیارە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لە رەگەزی نێر بەناوی (أ،ر،س) دانیشتوی رانیە گەڕەکی رزگاری گەیەندرایە پزیشکی دادوەری رانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەبووە. دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە.
وەك پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی پێداوە، بەوتەی کەسوکاری، ناوبراو لەماڵەکەی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە. پەڕاو لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
لە ماوی كەمتر لە دوو ھەفتەدا رۆژدا ئەمە دووەمین حاڵەتی خۆ ھەڵواسین لە قەزای رانیە تۆمار دەكرێت. پێشتر لە 23ی مانگی رابردوو گەنجێكی تەمەن 26 ساڵ لە گەڕەكی قولەی رانیە بە پەت خۆی ھەڵواسیبوو گیانی لەدەستدا.