خامنەیی داوای لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی بەندەر عەباس دەکات

ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەیەکی بەندەر عەباس لە زیادبووندایە و عەلی خامنەیی ڕایگەیاند: تەقینەوەکەی بەندەر عەباس کارەسات بوو.
عهلی خامنهیی، ڕێبهری كۆماریی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی نیسانی 2025، لەسەر تەقینەوەکەی بەندەر عەباس ڕایگەیاند: پێویستە لێکۆلینەوەیەکی گشتگیر لە تەقینەوەکە بکرێت و داوا دەکات بەزوویی لێکۆلینەوە لە هۆکاری ڕوودانی تەقینەوەکە بکرێت.
عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی لەوەش کرد: تەقینەوەکەیی بەندەر ڕەجایی کارەسات بوو.
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی بەندەری شەهید ڕەجایی لەنزیک شارۆچکەی بەندەر عەباس کرد.
مەسعود پزیشکیان فەرمانی کرد، لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوی تەقینەوەکە بکرێت، سوپاسی هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری و سووپای پاسدارانی کرد کە هاوکاریی پێویستیان پێشکەش بەو هاووڵاتییانە کردووە کە نزیک لە ڕووداوەکە بوون.
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی دوێنێی بەندەر عەباسی ئێران بەپێی میدیای ئێران گەیشتە 40 کەس، جگەلە برینداربوونی زیاتر لە هەزار کەس.
شەممە 26ـی نیسانی 2025، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباسی ئێران ڕووی دا، بەپێی میدیاکانی ئێرانیش، ئەگەری هەیە تەقینەوەکە لە ئەمبارێکی ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکاندا ڕووی دابێت.