بەغدا.. لە سێ مانگدا زیاتر لە 60 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، تەنیا لە پارێزگای بەغدا لە هەردوو بەری ڕەسافە و کەرخ، 64 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە.
دووشەممە، 28ـی نیسانی 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاند، لە 1-1-2025 تاوەکوو 1-4-2025، لە هەردوو بەری ڕەسافە و کەرخی بەغدا، 64 حاڵەتی خۆکوشتن لە نێوان هەردوو ڕەگەز تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، "شێوازی خۆکوشتنەکان، سووتاندن، خۆهەڵواسین، چەک و خۆهەڵدانەخوارەوە بوونە."
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد "بەری ڕەسافە زۆرترین حاڵەتی خۆکوشتنی تێدا تۆمار کراوە، کە 44 حاڵەت بووە، لەکاتێکدا بەری کەرخ 20 حاڵەتی خۆکوشتنی تێدا تۆمار کراوە."
