چاودێریی بازرگانی: لە مانگی ڕەمەزانەوە دوو تۆن و 700 کیلۆ گوێزی تێکچوومان لەناو بردووە

دووشەمممە، 28ـی نیسانی 2025، هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24 ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزانەوە تاکوو ئێستا، چەندان کارگەی شیرینی داخراون.
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی دەشڵێت: هەندێک لە کارگەکانی شیرینی مەرجی تەندروستییان تێدا نەبووە و هەندێکی دیکەشیان کاکڵە گوێزی ڕەش یان ماوە بەسەرچوو، کە لە سڵێمانییەوە هاوردە کرابوو، ڕەنگیان کردووە و لەناو پاقلاوە و لوقمیان کردووە و وەکوو فستق بە هاووڵاتییانیان فرۆشتووە!
دەشڵێت: دەستمان بەسەر 269 کارتۆن و دوو تۆن و 700 کیلۆ گوێزی تێکچوودا گرتووە و لەناومان بردووە.
هۆگر عەلی، ڕاشیگەیاند "بۆ ئەمجارەیان بەڵێننامە بەخاوەن کارگەی شیرنییەکان پێ پڕکراوەتەوە و سزای دارایی دراون، بەڵام ئەگەر دووبارەی بکەنەوە، دەدرێنە دادگا."