هێمن سەید موراد: داوامان کردووە باج بخرێتە سەر بەرهەمە هاوردەکراوەکان

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، بە نووسراو داوامان لە وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە زووتر باج بخرێتە سەر بەرهەمە هاوردەکراوەکان.

دووشەممە، 28ـی نیسانی 2025، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24، ڕایگەیاند "نووسراومان بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کردووە و داوامان کردووە لە ئیستاوە باج بخرێتە سەر ئەو بەرهەمانەی هاوردە دەکرێن، چونکە بەرهەمە ناوخۆییەکانمان خەریکە پێدەگەن."

دەشڵێت: ساڵانی ڕابردوو لە 15/6 یاخود کۆتاییەکانی مانگی 6 باج دەخرایە سەر بەرهەمەکان، بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی بەرهەمی جووتیاران زووتر پێگەیشتووە، هەر بۆیە داوامان کردووە زووتر باج بخرێتە سەر بەرهەمەکان.

هێمن سەید موراد، ڕاشیگەیاند "یەکێک لەو بەرهەمانە کە کاتی پێگەیشتنیەتی ئێستا پیازە."