پرۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای دەست بەکاربوونییەوە، بایەخکی تایبەتیداوە بە چارە کردنی گرفتی کەم ئاوای شارو شارۆچکەکانی کوردستان.
لەم چوارچێوەیەشدا ساڵی ڕابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێری دانا، کە بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار و لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت.
لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا کۆمار نادر، وردەکارییەکانی پرۆژەکە و سوودەکانی بۆ هاووڵاتییان و ماوەی تەواوبوونی پرۆژە ڕوون دەکاتەوە.