مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی خەڵکی لوبنان دەکات
هاوسۆزیی و پشتگیریی حکومەتی هەرێم بە گەلی لوبنان دووپاتدەکاتەوە
K24- هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هاوخەمی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەیروت و قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەو شارە دەربڕی.
لە تویتێکدا سەرۆکی حکومەت رایگەیاندووە، دڵمان لای هەموو ئەو کەسانەیە تەقینەوەکە کاریگەری کردووەتە سەریان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی لوبنان لەم کاتە سەختە دووپات دەکاتەوە.
سەرۆکی حکومەت لە تویتەکەی هاوخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خێزانی کوژراوان و بریندارانی تەقینەوەکە رادەگەیەنێت.
بەهۆی دوو تەقینەوە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، 30 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش برینداربوون و تاکو ئێستا بە فەرمی هۆکاری تەقینەوەکان ئاشکرا نەکراوە.
Our thoughts are with everyone affected by the explosion in Beirut. The KRG offers our solidarity and support to the Lebanese people at this difficult time, along with our condolences to the families of those who died or are injured- mb
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) August 4, 2020