نێچیرڤان بارزانی هاوخەمیی هەرێمی کوردستان بۆ خەڵکی لوبنان دەردەبڕێت

پەیامێک بڵاودەکاتەوە

K24- هەولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورددستان، لە تویتێکدا پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ خەڵکی لوبنان دەربڕی.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی تەقینەوەکانی لوبنان نووسیویەتی، هاوسۆزی خۆمان بۆ قوربانییانی تەقینەوە وێرانکەرەکەی بەیروت دەردەبڕین و هاوسۆزی خۆمان بۆ خێزان و هاوڕێیانی قوربانیان دەردەبڕین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێمی کوردستان لە کاتە سەختەکان لەگەڵ خەڵکی لوبنان دەمێنێتەوە.

بەهۆی دوو تەقینەوە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، 30 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش برینداربوون.