نرخی زێڕ هەموو پێوەرەکانی تێپەڕاند
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار21 بە 355 هەزار دیناری عێراقییە
K24 - هەولێر
بۆ یەکەمجار شەوی رابردوو نرخی یەک ئۆنسی زێڕ دوو هەزار دۆلاری تێپەڕاند و، ئەمڕۆش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 355 هەزار دینار.
ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان نرخی زێڕ بۆ هەر ئۆنسێک گەیشتە دوو هەزار و 22 دۆلار و بەوپێیەش بەرزترین ئاستی تۆمارکرد، بەجۆرێک کە زێڕنگران دەڵێن لە هەموو تەمەنیان نرخی زێڕیان نەبینیوە ئەوەندە بەرز بێت.
نرخی زێر لە بازاڕەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 302 هەزار دیناری عێراقی
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار21 بە 355 هەزار دیناری عێراقی
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 369 هەزار دیناری عێراقی
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 402 هەزار دیناری عێراقی