عێراق.. سێ ملیار دۆلار بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان خەرج دەکرێت
حکوومەتی عێراق لیجنەیەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتا و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان پێک دەهێنێت و بۆ ئەو مەبەستە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار خەرج دەکات.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان، ڕێگە بە هاوردەکردنی گۆشت و ئاژەڵی زیندوو دەدرێت و رێکاری پێویست بۆ دڵنیا بوونەوە لە سەلامەتی دەگیرێتەبەر.
هەروەها لیژنەی تەندروستی نیشتمانی دەبێتە لایەنی بەرپرسیار لە ئیدارەدانی قەیرانە تەندروستی و پەتایەکان و بڕیاری پێویست بۆ پاراستنی کۆمەڵگە دەردەکات.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، وەزارەی دارایی بە بڕی سێ ملیار دۆلار لە بودجەی یەدەگی دۆخە لەناکاوەکان لیژنەی تەندروستی نیشتمانی پارەدار دەکات تا بتوانێت رێکارەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بگرێتە بەر.
ئاماژە بەوەش دراوە، دوای ئەوەی سەربڕخانەکانی حکوومەت پێداویستییەکانیان دەبێت، مۆڵەتیان سێ بۆ پێنج ساڵ درێژ دەکرێتەوە.