فەرەنسا ئەرکی سەرکردایەتی ناتۆ لە عێراق دەگرێتە ئەستۆ

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، فەرەنسا فەرماندەیی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق دەگرێتە ئەستۆ.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاندووە "فەرەنسا لە مانگی ئایاری داهاتوو سەرکردایەتی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق دەگرێتە ئەستۆ و سەرکردایەتی ئەو قۆناغەی داهاتووی هێزەکانی هاوپەیمانیەتی ناتۆ لە عیراق دەکات."
ڕۆژی سێشەممە 29ـی نیسانی 2025، سابت محەممەد سەعید عەباس، وەزیری بەرگرییعێراق، بە سەردانێکی فەرمی بە یاوەری شاندێکی فەرماندە و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی بەرگریی، گەیشتە فەرەنسا.
فەرەنسا لە مانگی ئایاری 2025، فەرماندەیی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق وەردەگرێت، ئەمەش یەکەمجارە سەرکردایەتی پرسی ڕاوێژکاری و تواناسازیی هاوپەیمانییەکە بکات لە عێراق.