دانیمارک.. پیاوێکی بە تەمەن چەند کەسێکی بە ئۆتۆمبێلەکەی شێلا

خزمه‌تگوزاریی فریاگوزاریی دانیمارك ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئۆتۆمبێلێک خۆی به نێو خه‌ڵكدا كردووه و چه‌ند كه‌سێكی شێلاوه؛ ده‌شڵێت، ڕووداوه‌كه له به‌رده‌م خانه‌یەکی به‌ساڵاچوواندا بووه.
چوارشه‌ممه، 30ـی نیسانی 2025، خزمه‌تگوزاریی فریاگوزاریی دانیمارك بڵاوی كرده‌وه، پیاوێكی به ته‌مه‌ن كۆنترۆڵی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه و خۆی نێو خه‌ڵكدا كردووه و چه‌ند كه‌سێكی له به‌رده‌م خانه‌یەکی به‌ساڵاچووان له شه‌قامێكی ناوه‌ڕاستی كۆپنهاگن شێلاوه.
هاوكات، پۆلیسی دانیمارك پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه، شۆفێره‌كه پیاوێكی به ته‌مه‌ن بووه و كۆنترۆڵی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ده‌ست داوه و ڕووداوه‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
خزمه‌تگوزاریی فریاگوزاریی دانیمارك باسی له‌وه‌ش كردووه، سێ ئه‌مبۆڵانس و ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی فریاگوزاری و دوو ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه.
خزمه‌تگوزاریی فریاگوزاریی دانیمارك گوتووشیه‌تی: تیمه‌كانیان و تیمه‌كانی پۆلیس له شوێنی ڕووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه.