سووریا: دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆییمان ڕەت دەکەینەوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. ده‌شڵێت: حكوومه‌تی سووریا پابه‌ندی پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
چوارشه‌ممه، 30ـی نیسانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕاگه‌یه‌نراوێكی له باره‌ی ڕووداو و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، "هه‌موو جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆییان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌شڵێت: هه‌موو داواكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی "گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا" كه داوای "پارێزپەندی نێوده‌وڵه‌تی" ده‌كه‌ن، نایاسایین و به ته‌واوه‌تی ڕه‌تیان دەکەینەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا گوتووشیه‌تی: هه‌ڵسوكه‌وت و داواكارییه‌كانی ئه‌و گرووپانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاسا، هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی سووریا و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر یه‌كێتییه‌كه‌ی و لاوازكردنی هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان بۆ سه‌پاندنی ئاسایش له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌م وڵاته.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا، پابه‌ندبوونی خۆی به‌رانبه‌ر به پاراستنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی سووریا به‌بێ جیاوازیی، له نێویشیاندا درووزه‌كان دووپات كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: ئه‌وان به‌شێكی ڕه‌سه‌نی پێكهاته‌ی گه‌ل و نیشتمانیی سووریا‌ن.
