ئاگرێکی گەورە لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل کەوتووەتەوە

ناوچه‌ی چیای قودس ئاگری گرتووه و بۆ ناوچه‌یه‌كی فراوان ته‌شه‌نه‌ی كردووه، كه وا باس ده‌كرێت، خراپترینه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا.
چوارشه‌ممه، 30ـی نیسانی 2025، فه‌رمانده‌یی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل باری نائاسایی ڕاگەیاند و دەستی کرد بە چۆڵکردنی بە کۆمەڵ لەو کۆمەڵگەیانەی کە بەهۆی ئاگرەکەوە مەترسییان لەسەرە، ئەمەش لە کاتێکدایە کەشوهەوا نالەبارە و ڕێگری لە هەوڵەکانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه دەکات و تا دێ مەترسی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە زیاتر ده‌كات.
فه‌رمانده‌یی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل ڕایگەیاندووه، تا ئێستا له لایه‌ن ئیتاڵیا و ئۆكرانیاوه به‌ڵێنیان پێ دراوه سێ فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەی جۆری "قەندەهار"ـیان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له یۆنان و قوبریسیش له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له هه‌وڵه‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بكه‌ن له ئاسمانه‌وه.
هاوكات پۆلیسی ئیسرائیل گوتوویه‌تی، ڕێگای ژماره یه‌كی داخستووه كه شاڕێگه‌ی سه‌ره‌كییه له ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی فریاگوزاری به خێرایی بگه‌نه شوێنی ئاگره‌كه و ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاگرکە بۆ ناوچەیەکی فراوان بڵاو بووه‌تەوە، به‌تایبه‌تی له نێڤێ شالۆم، بەیت مه‌ئیر، ناحشۆن، مێڤۆ هۆرۆن، كۆمه‌ڵگه‌ی لاترۆن و پارکی کەنەدا و دانیشتووانه‌كانیان ناوچه‌كانیان چۆڵ كردووه. پۆلیس ڕێنمایی دەرکردووە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکات بۆ چۆڵکردنی ناوچەی زیاتر ئەگەر پێویست بکات. بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری ڕایگەیاند، 105 تیمی ئاگرکوژێنەوە و 12 فڕۆکە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
پۆلیس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، پیاوێكیان ده‌ستگیر كردووه كه ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵه و هه‌وڵی ئاگركردنه‌وه‌ی داوه له كێڵگه‌یه‌كدا له باشووری قودس و كه‌رسته‌كانی ئاگركردنه‌وه‌شی ده‌ست به‌سه‌ردا گیرا و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ستی پێ كردووه.