مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنه‌ماڵه‌ی سلێمان خالید ئاژگه‌یی دەکات

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم

K24- هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی سلێمان خالید، کوڕە گەورەی تێکۆشەری دێرین خالید ئاژگەیی، پرسە نامەیەکی ئاراستەی دلاوەر  ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا کرد.

دەقی پرسە نامەکە:

بەڕێز دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا.

بنەماڵەی بەڕێزی کاک سلێمان خالید ئاژگەیی.

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سلێمان، كوڕەگەورەی تێکۆشەری دێرین خالید ئاژگەییم پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم. خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات وئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/8/6