لە عێراقدا 3047 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا و 67 حاڵەتی دیكەی مردن تۆماركران

ڕێژەی چاكبوونەتەوە لە پەتای كۆرۆنا لە عێرقدان 71.9%.

K24- ھەولێر

وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەرانسەری وڵاتدا بە ھەرێمی كوردستانیشەوە راگەیاند.

بەپێی راگەیاندنەكە، لە شەو و رۆژێكدا 16 ھەزار و 591 پشكنین بۆ گومانلێكراوانی تووشبوو بە ڤایرسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو پشكنینانەدا دەركەوتووە، 3 ھەزار و 47 كەسی دیكە لە سەرانسەری عێراقدا تووشی كۆرۆنا بوونە.

لە راگەیاندنەكەشدا ھاتووە: لەو 24 كاتژمێرەدا، 67 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ھۆی كۆرۆناوە تۆماركراوە، بەمەش ژمارە مردووان بەھۆی كۆرۆناوە لە عێراقدا گەیشتە 5 ھەزار و 161 كەس. ھاوكات 2 ھەزار و 583 كەسیش لە نەخۆشیەكە چاكبوونەتەوە.

لە سەرەتای سەرھەڵدانی پەتای كۆرۆنا لە عێراقدا، تاكو ئێستا 140 ھەزار 603 حاڵەتی تووشبوون لەو وڵاتەدا تۆماركراوە. لەو ژمارەیە 101 ھەزار و 25 كەس چاكبوونەتەوە، واتە بەڕێژەی 71.9%. ژمارەی ئەو تووشبووانەی، كە تاكو ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون 34 ھەزار وو 417 حاڵەتن. لەم ژمارەیەش 517 كەس لەژێر چاودێری چڕ دان.