دیاربەکر.. ئەمڕۆ سێیەمین دانیشتنی دادگا تایبەت بە دۆسیەی نارین گوران بەڕێوەدەچێت

سێیەمین دانیشتنی دادگا تایبەت بە دۆسیەی نارین گورانی هەشت ساڵان بەڕێوەدەچێت، لەکاتێکدا هەینی ڕابردوو لەسەر هەمان دۆسیە دادگا دووەم دانیشتنی دادگا بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ هەینی، 2ـی ئایاری 2025،  سێیەمین دانیشتنی دادگا تایبەت بە دۆسیەی نارین گورانی هەشت ساڵان لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.

دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی 12 تۆمەتبار دەبێت کە ئەمڕۆ بەیانی لە رێوشوێنیکی توندی ئەمنی دا گواسترانەوە دادگا.

ئەم دانیشتنە لەکاتێکدایە هەینی ڕابردوو دووەمین دانیشتنی دادگا تایبەت بە دۆسیەی کوشتنی نارین گوران بەرێوەچوو.

پێشتر دادگەی هەشتەمی سزا قورسەکانی دیار بەکر رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو ، بریاری لەبارەی دۆسیەی کوژرانی نارین گوران دا. سزای زیندانیی تاهەتایی بە تاوانی هەماهەنگی لە کوشتنی بە ئەنقەستی نارین، بەسەر هەریەک لە تاوانباران، سالم گوران ـی مامی، یوکسەل گوران ـی دایکی و ئەنەس گوران ـی برای سەپێندرا و نەوزاد بەختیاریش تۆمەتبار کرا بە شاردنەوەی تەرمی نارین بە چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا. نارینی تەمەن هەشت ساڵ رۆژی 21ـی ئابی 2024 لە گوندی چولی سەر بە شارۆچکەی رەزانی دیاربەکری باکووری کوردستان بێسەروشوێن بوو، دوای 19 رۆژ تەرمەکەی لە رووباری گوندەکەدا دۆزرایەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی ، نارین گوران خنکێندرابوو.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment