وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 14 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا و 507 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون
نوێترین ئامار راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
له نوێترین ئاماردا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا، 14 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و 507 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوی ژماره 163ی رۆژانه‌یدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ورده‌كاری زیاتری له باره‌ی ئاماره‌كانی تایبه‌ت به ره‌وشی كۆرۆنا خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی داوه، كه له‌و ماوه‌یه‌دا، 2522 پشكنینی نوێ كراوون و له ئه‌نجامدا: 41 كه‌سی دیكه كه‌ره‌نتین كراوون. 507 تووشبووی نوێ ده‌ستنیشانكراوون. له‌و ژماره‌یه 244 كه‌س له هه‌ولێر، 92 له دهۆك، 70 له سلێمانی، 59 له راپه‌ڕین، 28 له گه‌رمیان و 14 كه‌سیان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
هه‌روه‌ها 132 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، كه 89 كه‌س له هه‌ولێر، 34 له گه‌رمیان، 9 كه‌س له هه‌ڵه‌بجه.
سه‌باره‌ت به مردنیش له ئاماره‌كه‌دا هاتووه: 14 حاڵه‌تی نوێ تۆمار كراوون. 6 له هه‌ولێر، 5 له سلێمانی و 1 له گه‌رمیان و 2 كه‌س له دهۆك.
ئاماری گشتی له هه‌رێم به‌م جۆره‌یه:
كه‌ره‌نتین: 21408
پشکنین: 218694
تووشبوون: 16084
چاكبوونه‌وه: 9843
مردن: 611
