له سۆران 21 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
خه‌ریكه نه‌خۆشخانه‌كان پڕ بن
K24 – هه‌ولێر:
له كۆی 54 پشكنین، ده‌ركه‌وت 21 كه‌سی دیكه له سنووری قه‌زای سۆران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
قائیمقامی قه‌زای سۆران، كرمانج عزه‌ت، له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌و 21 تووشبووه، سێیان له رواندز و یه‌كێكیان له خه‌لیفان و 17 كه‌سیشیان له ناو سۆرانن.
كرمانج عزه‌ت راشیگه‌یاند، بە ھۆی زۆربوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له سنووره‌كه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هیچ مزگه‌وتێك ناكرێته‌وه و وتاری هه‌ینی ناخوێنرێته‌وه و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانیش داده‌خرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، قائیمقامی سۆران گوتی: ره‌وشه‌كه قورسه و خه‌ریكه نه‌خۆشخانه‌كان جێگه‌ی نه‌خۆشیان تێدا نه‌بێته‌وه.
دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا تۆمار كراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، له 24 كاتژمێری رابردوودا، 14 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 507 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون.