پشکی دۆلاری ئەمریکی لە یەدەگی دراوی بیانی وڵاتان کەم بووەتەوە

ئەگەر چی دۆلار هێشتا زاڵە بەسەر سیستەمی دارایی جیهاندا ئەمەش وای کردووە وەک پاشای دراوەکان بمێنێتەوە، بەڵام خەریکە مەترسییەکانی سەر دراوەک دەردەکەون و ساڵ دوای ساڵ پشکی لە یەدەگی دراوی بیانی وڵاتانی کەمدەبێتەوە، شارەزایانیش دەڵێن ترەمپ ویستی دۆلارێکی لاوازترە.
بە گوێرەی ئامارەکان سندووقی نێودەوڵەتیی دراو پشکی دۆلاری ئەمەریکی لە یەدەگی دراوی بیانی جیهان لە چارەگی چوارەمی 2024 گەیشتووەتە 57.80% لە کاتێکدا ئەم رێژەیە لە ساڵی 2000دا 72% بوو.
لە دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ دۆلاری دووچاری دابەزینی بەهاکەی بووەتەوە، شارەزایان دەڵێن: پێدەچێت ترەمپ دۆلارێکی لاوازتری بوێت، چونکە لە دوای دەستبەکاربوونیەوە تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی 10%ـی بەهاکەی لە دەست داوە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەیەوێت وەک دراوێکی سەرەکی لە یەدەگی دراوی بیانیدا بمێنێتەوە.
لەبەرانبەردا یوانی پشکی یوانی چینی بۆ 2.18% زیادیکردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2016 تەنیا 1.1%ـی پشکی یەدەگی جیهانی پێک دەهێنا، پشکی دراوەکە لە پارەدانی جیهانیدا بۆ نزیکەی 4.7% زیاتر بووە، چین دەیەوێت سوود لە ناجێگریی ئەم دواییەی بازاڕە داراییەکانی ئەمریکا وەربگرێت، وەبەرهێنان بۆ وڵاتەکی رابکێشیت.
هاوکات، چین بەرانبەر سیستەمی جیهانیی سویفت دەوەستێتەوە کە سیستەمێکی پارەدانی نێودەوڵەتیی نێوان بانکەکانی جیهانە و لەلایەن ئەمریکاوە کۆنترۆڵ کراوە. سیستەمی پارەدانی چین کە بە سیبس ناسراوە هەڕەشە لە سیستەمەکەی ئەمریکا دەکات، سیستەمەکە بە خێرایی گەشەی دەکات، لە ساڵی 2024 بە بەبەهای 175 ترلیۆن یوان مامەڵە لە ڕێگەوە ئەنجامدراوە کە بەرامنبەر 24 ترلیۆن دۆلارە لە ئاستی ساڵانە بە 42% بەرزبووەتەوە.
چین هاوبەشێکی بازرگانی سەرەکییە لەگەڵ زیاتر لە 120 وڵات جیهان، تا دێت ئەو بازرگانییە بە یوان لە بڕی دۆلار زیاتر دەبێت. لە نێو دابەزینی بەهای دۆلار و پشکی لە یەدەگی دراوی بیانی وڵاتان، هاوکات لەگەڵ زیادبوونی رۆڵی چین لە پارەدانی بازرگانی جیهاندا چاوەڕوان دەکرێت ساڵ دوای ساڵ پێگەی دۆلاری ئەمریکی لە سیستەمی بازرگانی جیهاندا کەمتر بکاتەوە.