کەشناسیی هەرێم: سبەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاکوردەوە و ڕایگەیاند، سبای تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرەێت کەشی ئەمڕۆ شەممە، 3-5-2025، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواو بێت، لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێ جار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما 2 تا 4 پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی یەکشەممە، 4-5-2025، ئاسمان هەوری تەواو بێت، لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێ جار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی