ئۆتۆمبێلی نوێی ئاگرکوژێنەوە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەکرێن

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان 20 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆ دابین کردووە، کە خاوەنی سیستەمێکی بەهێز و پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە لە جۆری "ڕۆزن پاوەر" و هەمان سیستەمی ئاگرکوژێنەوەیە کە لە فڕۆکەخانەکاندا بەکار دەهێنرێن.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، بە پەیامی پیرۆزبایی لە ڕۆژی جیهانی پیاوانی ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانی ڕزگارکردن، دەستی پێکرد و گوتی: ئەم 20 ئۆتۆمبیلەی ئاگرکوژێنەوە دەستکەوتێکی دیکەی سەرۆک وەزیرانە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، کە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمدا، سەرۆکی حکوومەت بە بڕیارێک بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس جیا کردەوە و فەرمانیدا بکرێنە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی، بۆ ئەوەی دەستکراوەتر بتوانرێت وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێرێت تاوەکوو خزمەتی زیاتر ئەم کەرتە گرنگەی پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان بکات.

گوتیشی: ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەمڕۆ پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی دەکرێن بە بودجەی 2.5 ملیۆن یۆرۆ کڕاون و لە ئۆتۆمبێلەکانی دیکەی ئاگرکوژێنەوە و گەورەتر و پێشکەوتووترن، کە شەش هەزار لیتر ئاو دەگرێت لەگەڵ 500 لتیر فووم، ئەم ئۆتۆمبێلە تازانەی ئاگرکوژێنەوە بەسەر سەنتەری شارە گەورەکان دابەش دەکرێن و توانای کۆنترۆڵکردنی ئاگری گەورەیان هەیە.

 

 
 
 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment