پیڕۆ.. تەرمی 13 کرێکار لە کانگایەکی زێڕ دۆزرایەوە کە لەلایەن مافیاکانەوە کوژراون

کۆمپانیای کانگاکانی 'پۆدێرۆسا' دۆزینەوەی تەرمی 13 کەسیان لەناو کانێکدا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای گەڕانێکی چڕ کە چەند ڕۆژێکە بەردەوامە لە شاری پاتاس کە دەکەوێتە بەرزاییەکانی باکووری پیرۆ. ئەو تەرمانە دوای ئەوە دۆزرانەوە کە لەلایەن کەسانی نایاسایی زێڕ، بە هاوکاری لەگەڵ گرووپی ڕێکخراوە تاوانکارییەکان ڕفێندرابوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای 'پۆدێرۆسا' کە سەرپەرشتی ئەو شوێنە دەکات، دوای چەند ڕۆژێک لە ڕفاندنی ئەو کەسانە لە شاری پاتاس ئەمڕۆ تەرمی 13 کەسیان لە کانێکدا دۆزییەوە.
قوربانییەکان کارمەندی کۆمپانیایەک بوون کە لەگەڵ کۆمپانیای پۆدێرۆسا کار دەکات، کە گرووپێکی گەورەی کانگای زێڕە، هەروەها ماوەی چەند مانگێکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کراونەتە ئامانج و تێوەگلاون لە کانگاکردنی زێڕی نایاساییدا.
ئاماژە بەوەش کراوە، "بەیانی ئەمڕۆ، دوای گەڕانێکی بەرفراوان، تیمی فریاگوزاریی پۆلیس توانیان تەرمی 13 کرێکار بدۆزنەوە کە ڕفێندرابوون و لەلایەن کانگەرە نایاساییەکانی زێڕەوە بە هاوکاریی گرووپە تاوانکارییەکان کوژراون."
بەهۆی پەرەسەندنی توندوتیژییەکانی پەیوەست بە دەرهێنانی زێڕ لە پاتاسی پیرۆ باری نائاسایی ڕاگەیەندرا.
ئەمرۆ دووشەممە، ئاڵدۆ کارلۆس، سەرۆکی شارەوانی پاتاس، ڕاگەیاند لەگەڵ دینا بۆلورتێ سەرۆکی شارەوانی دینا بۆلوارتی، لەسەر ئەو دۆخە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر ڕێگە چارەکان دەکەن.
دەزگای هەواڵگری دارایی پیرۆ ڕایگەیاند، لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2023، ئەو مامەڵانەی پەیوەندییان بە کانگاکانی زێڕی نایاساییەوە هەیە، بەهاکەی بە 8.241 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.