بەهۆی هێرشی درۆنیی ئۆکرانیا، چەندان فڕۆکەخانەی ڕووسیا داخران
هەینی، 8ـی ئایار، ڕووسیا میوانداریی نمایشێکی سەربازیی بەرفراوان دەکات، تێیدا ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و نزیکەی 20 سەرکردەی بیانی بەشداری دەکەن،
ڕووسیا ڕایگەیاند, سوپای ئۆکرانیا لە شەوی دووشەممە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، بە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خاکی وڵاتەکەی بە تایبەتی مۆسکۆی بۆمباران کردووە، بەهۆی ئەم هێرشانەوە 10 فڕۆکەخانەی ڕووسیا داخران.
ڕووسیا لە 8ـی ئایار، میوانداریی نمایشێکی سەربازی بەرفراوان دەکات، تێیدا ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و نزیکەی 20 سەرکردەی بیانی بەشداری تێدا دەکەن.
سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ ڕایگەیاند، بەرگریی دژە فڕۆکە 19 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی پایتەختدا خستە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، پاشماوە فڕۆکەکان کەوتوونەتە سەر شەقامێکی سەرەکی لە باشووری مۆسکۆ، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.
میدیاکانی ڕووسیا وێنەی هێرشە درۆنییەکانیان بڵاو کردووەتەوە کە کراوەتە سەر مارکێت و باڵەخانەی نیشتەجێبوون.
بەپێی ئاژانسی ڕۆزاڤیاتسیای فڕۆکەوانی مەدەنی ڕووسیا، دوابەدوای ئەو هێرشە، چوار فڕۆکەخانەی پایتەخت بریتین لە شێرمێتیڤۆ، دۆمۆدێدۆڤۆ، ڤنۆکۆڤۆ و ژوکۆڤسکی- بۆماوەیەکی کاتیی کارەکانیان ڕاگرت و فڕۆکەخانەیەن داخست.
ئاماژەی بەوەش کراوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا، چەند فڕۆکەخانەکانی دیکەی ڕووسیاشی داخست، لەوانە ئەوانەی لە چەند شارێکی گەورەی سەر ڕووباری ڤۆڵگا، وەک نیژنی نۆڤگۆرۆد، سامارا، ساراتۆڤ و ڤۆڵگۆگراد.