مەسرور بارزانی و عەلی قەرەداغی جەخت لە بەهێزکردنی گیانی برایەتیی نێوان گەلانی ناوچەکە دەکەنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان کۆبوونەوە، هاوکات هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و برایەتی لە نێوان گەلانی ناوچەکە کردەوە.
سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان کرد.
بە پێی ڕاگەیەندراوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هاوکات هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پاراستنی ئاشتی وئارامی و سەقامگیری و بەهێزکردنی گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و برایەتی لەنێوان گەلان و پێکهاتەکانی ناوچەکەدا کردەوە.

