پرسەنامەی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی جەلیل گادانی

بەشداری خەمتانم

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی پێشه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، جه‌لیل گادانی كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادە تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هاوڕێیانی کاک جەلیل و سەرجەم خزم و كەسوكارتان رادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم".

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی کاک جەلیل گادانی 

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراو و ڕۆشنبیری کوردستان، خوالێخۆشبوو جەلیل گادانی ـمان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادە تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هاوڕێیانی کاک جەلیل و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی کاک جەلیل ‌بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

مه‌سعود بارزانی

6ـی8ـی 2020