مەسرور بارزانی: هیوادارم پاپایەتیت ببێتە هۆی ئاشتی و لێکتێگەیشتنی نێوان ئایینەکان

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک 267ـەمین پاپای ڤاتیکان کرد.
پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە پاپا ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە: "بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاپا ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست، (لیۆ چواردەیەم) دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کڵێسای کاسۆلیکی."
مەسرور بارزانی، گوتی: ھیوادارم پاپایەتی ببێتە ھۆی ئاشتی و دیالۆگی نیوان ئایینەکان و ئاشتەوایی.
On behalf of the Kurdistan Regional Government, I extend my heartfelt congratulations to His Holiness Pope Leo XIV on his election as the pastoral leader of the Catholic Church worldwide.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 8, 2025
May his papacy be marked by peace, interfaith dialogue, and reconciliation -mb.
پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆستی ئەمەریکی، ناسراو بە لیۆی چواردەیەم، بە 267ـەمین پاپای ڤاتیکان هەڵبژێردرا.
پاپە نوێیەکە بە ڕەچەڵەک ئەمەریکییە و لە ساڵی 1955 شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئێلینۆیسی ئەمەریکا لەدایک بووە و تەمەنی 69 ساڵە.