سەرۆک بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی لالش پیرۆز دەکات

سەرۆک بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی لالش پیرۆز دەکات و دەڵێت: خزمەتێکی بەرچاوی کۆمەڵگەی ئێزدییانی کردووە و کاری بۆ پاراستنی داب و نەریت و کولتووری گەلی کوردستان کردووە.

یەکشەممە، 11-05-2025، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا، 32ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی لالشی لە سەرۆک، ئەندامانی دەستەی باڵا، کادرانی بنکەکە و هەموو هاووڵاتییانی ئێزدی پیرۆز کرد. 

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە "لە ساڵەکانی ڕابردوودا، بنکەی لالش لە ڕێگەی کار، چالاکی، کۆنفرانس، پرۆژە، فێستیڤاڵی دەوڵەمەند، چاپکردنی کتێب، هاوکاریی ڕزگاربووانی دەستی داعش و چەندان کاری ڕۆشنبیری، هونەری و ڕاگەیاندن، خزمەتێکی بەرچاوی کۆمەڵگەی ئێزدییانی کردووە و کاری بۆ پاراستنی داب و نەریت و کولتووری گەلی کوردستان کردووە."

 

پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلكەفتا سی و دوو ساڵیا دامەزراندنا بنگەهێ لالش

 بناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان

ب هەلکەفتا سی و دوو ساڵیا دامەزراندنا بنگەهێ لالش پیرۆزباهیێن خۆ ئاراستەی سەرۆک و ئەندامێن دەستەیا بلند و ئەندام و کادرێن بنگەهێ لالش و هەمی خوشک و برایێن ئێزدی دکەم. بنگەهێ لالش د سالێن بووریدا ب ڕێكا كارێت بەرچاڤ و كۆنفڕانس و پڕۆژە و ڤیستیڤالێت دەولەمەند و چاپكرنا پەرتوكا و هاریكاریكرنا هەزاران ڕزگاربویێت دەستێ داعش و چەندین كارێت ڕۆشنبیری و ڕاگەهاندن و هونەری خزمەتەكا بەرچاڤ پێشكەشی جڤاكا ئێزدیان و پاراستنا نەریت و كولتوورێ گەلێ كوردستانێ كریە.

هەر ب ڤێ هەلكەفتێ دەستخۆشیێ ل ئەرك و ماندیبوونا سەرۆک و ئەندامێن دەستەیا بلند و ئەندام و کادرێن بنگەهێ لالش دكەم و هیڤییا بەردەوامیێ و پێشکەفتنێت پتر بۆ بنگەهێ لالش و هیڤییا ئارامی و خۆشیێ بۆ هەمی خوشک و برایێن ئێزدی دخوازم.

بمینن د خێر و خۆشیاندا

مسعود بارزانی

11ی ئایارا 2025