پێنجشەممە کۆنگرەی یەکگرتنی لاوان و قوتابیان دەبەسترێت

وێنە، لۆگۆییەکێتیی  قوتابیان و لاوانی کوردستان
وێنە، لۆگۆییەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان

بڕیارە ڕۆژی 15ـی ئایاری 2025، کۆنگرەی یەکگرتنی هەردوو یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر ببەسترێت.

 شیلان شێج جەعفەر، بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە ژێر ڕۆشنای بڕیارەکانی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی قوتابیانی کوردستان یەک دەگرن و پێشتریش کۆنفراسیان بۆ بەستنی کۆنگرەی یەکگرتن کردووە و بە سەرکەوتوی کۆتایی هاتووە.

دەشڵێت بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، 15ـی ئایاری 2025 لە هەولێر کۆنگرەی یەکگرتن ببەستن و ناوەکەشیان یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەبێت.

لەبارەی ئەندامانی کۆنگرە گوتیشی: ژمارەی ئەندامی کۆنگرە زیاتر لە 250 ئەندام دەبێت و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کە لەناو کۆنگرە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و لاوان هەڵدەبژێرن.