ئەوەی پێویستە لەبارەی پرۆژەی ڕووناکی بیزانیت
ڕووناکی، پرۆژەیەکی نیشتمانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بگەیەنێتە سەرجەم هاووڵاتییان. حکوومەتی هەرێم، بەرپرسیارێتی تەواو لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ئەستۆ دەگرێت. تا ئەمڕۆ 600 هەزار هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بوون بە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری. لەم مانگەدا زیاتر لە 500 هەزار هاووڵاتی دیکە لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی سوودمەند دەبن لە کارەبای بێپچڕان و بەمەش کۆی ژمارەی هاووڵاتییان دەگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی سوودمەند.