مەسرور بارزانی: پێویستە بەرپرسانی پارتی زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن
یەکشەممە، 11ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ دهۆک، لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆکی پارتی کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوە دا ، کە پارتی بە ڕێبەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی ، ئەمڕۆ گەورەترین و بەهێزترین حزبی کوردستان و عێراقە و خاوەنی مێژوویەکی پڕ سەروەرییە، بۆیە دەبێت ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی لە ئاست گەورەیی و مەزنی پارتیدا بن و هەمیشە لەگەڵ جەماوەر و خواست و داواکاری ڕەوای خەڵکی کوردستاندا بن .
جێگری سەرۆکی پارتی، دووپاتیشی کردەوە، کە پارتی حزبی هەموو ناوچە و دەڤەرێکی کوردستانە و خەڵکی بادینانیش، قوربانییەکی زۆریان لە پێناو کوردستان داوە و پێگەیەکی تایبەتیان لای پارتی هەیە، بۆیە پێویستە بەرپرسانی پارتی، زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن.