باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا له به‌غدا: شاندی بازرگانیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه واشنتن

باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له چل سه‌ركرده‌ی بازرگانیی عێراقی كه نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیشیان له‌گه‌ڵه، به‌شداریی له لووتكه‌ی وه‌به‌رهێنان له واشنتن ده‌كه‌ن.
یه‌كشه‌ممه، 11ـی ئایاری 2025، باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا له عێراق له ڕایگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، شاندێكی عێراقی كه 46 سه‌ركرده‌ی بازرگانیی عێراقی و هه‌رێمی كوردستانی له خۆ گرتووه، به مه‌به‌ستی به‌شداریی له لووتكه‌ی ساڵانه‌ی وەبەرهێنانی "SelectUSA" کە لە نێوان 11 تاوه‌كوو 14ـی ئه‌م مانگه له واشنتن بەڕێوە دەچێت، گه‌یشتووه‌ته ئه‌مه‌ریكا.
باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا له عێراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، شاندەکە کۆمەڵێک کەرتی جۆاوجۆر لە خۆ دەگرێت، لەوانە: تەکنەلۆجیا، ئاسایشیی ئەلیکترۆنی، گەشتیاری، میوانداری، خواردن و خواردنەوە، بازرگانی، کشتوکاڵ، بیناسازی، وەبەرهێنان، دەرمانسازی، خانووبەرە، نەوت، و گاز". ڕوونیشی کردووه‌ته‌وه، ئەو دەرفەتە جۆراوجۆرانە ئامانجیان پەرەپێدانی هاوکاری و وەبەرهێنانە لە نێوان ئەمه‌ریکا و عێراق.
لووتکەی وەبەرهێنانی "SelectUSA" گەورەترین چالاکییە کە تایبەتە بە پێشخستنی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی لە ئەمه‌ریکا.
لە لووتکەکەدا وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی و نوێنەرانی حکوومەته خۆجێییه‌كان و ویلایەته‌كان و بەرپرسانی حکوومەت کۆ دەبنەوە بۆ ئاسانکاریی به مه‌به‌ستی وەبەرهێنان لە ئابووری ئەمه‌ریکادا.
ئه‌م لووتكه‌یه له لایه‌ن وەزارەتی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكاوه ڕێک ده‌خرێت و زانیاری و خزمەتگوزارییە گرنگەکان پێشکەش دەکات بۆ یارمەتیدانی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی وەبەرهێنان لە ئەمه‌ریکا.
باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا له عێراق جەختی لەوەش کردووه‌ته‌وه، ئامانجیان یارمەتیدانی عێراقییەکانە بۆ دەستنیشانکردنی دەرفەتی وەبەرهێنان لە ئەمه‌ریکا و گەشەپێدانی کارەکانیان.
لە مانگی نیساندا زیاتر لە 100 بازرگان و کۆمپانیای ژووری بازرگانی ئەمریکی – عێراق بەشدارییان لە کۆڕبەندی بازرگانی لە بەغدا کرد.
دووشه‌ممه، 7ـی نیسانی 2025، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، شاندێكی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكی به سه‌رۆكایه‌تی ستیڤ لۆتس، سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی عێراقیان كرد و بۆ ماوه‌ی دوو سێ ڕۆژ ده‌مێننه‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، شانده‌كه گه‌وره‌ترینه له مێژووی ژووری بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، به شێوه‌یه‌ك 101 ئه‌ندامی نزیكه‌ی 60 كۆمپانیا له بواره‌كانی وزه، ته‌ندروستی و ته‌كنه‌لۆجیا له خۆ ده‌گرێت.
4ـی نیسانی 2025، فه‌رهاد عه‌لائه‌ددین، ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا كه له ڕۆژنامه‌ی "The National" بڵاو كرابووه‌وه، گوتووبووی، به‌م دواییانه سه‌ردانی واشنتنی كرده‌وه و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی پێی ڕاگه‌یاندووه، ئیداره‌ی تره‌مپ سه‌رنجی ده‌خاته سه‌ر پێشخستن و هێز و ئاسایشیی ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خواستی عێراق و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
فه‌رهاد عه‌لائه‌ددین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئاسایش، وزه و ئابووریی پێش ده‌كه‌وێت و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌م باره‌وه ده‌رفه‌تێكی ده‌گمه‌ن و گه‌وره‌یان له به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی زیاتر له پێشكه‌وتنه‌كانی عێراق بگێڕن.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتبووی، شاندێكی باڵای كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن و ئامانجییان دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی نوێیه له بازاڕه‌كانی عێراق.
فه‌رهاد عه‌لائه‌ددین باسی له‌وه‌ش كردبوو، شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كه له سه‌ردانه‌كه‌یاندا ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا عێراقییه‌كان واژۆ ده‌كه‌ن. جه‌ختیشی كردبووه‌وه، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره له به‌رده‌م واشنتن و به‌غدا هه‌یه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شییه‌كانیان.