ڕێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای 'دابین' دەستی پێ کرد

ڕێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای 'دابین' دەستی پێ کرد
ڕێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای 'دابین' دەستی پێ کرد

دووشەمممە، 12-05-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای 'دابین' لە هەولێر دەکاتەوە، کە یەکێکە لەو پرۆژانەی لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە حوزەیرانی 2023 بەردی بناغەی دانراوە.

 

 

پرۆژەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای 'دابین' لەسەر ڕووبەری 212 دۆنم زەوی لەلایەن کۆمپانیای پاوەرچاینەل بە کوالێتی و ستانداری جیهانی بنیاد نراوە.

کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆکە پێک دێت لە هێڵی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و بە توانای شەش هەزار کلیکەر، کە دەکاتە شەش هەزار و 300 تۆن چیمەنتۆ لەهەر ڕۆژێکدا.

هاوکات وێستگەیەکی کارەبا لە خۆ دەگرێت کە توانای بەرهەمهێنانی 52 مێگاوات کارەبای هەیە.

ئەو بەردەی كە چیمەنتۆكەی لێ بەرھەم دەھێندرێت بە بەردی "لایمستۆن" ناسراوە، نزیكەی یەك كیلۆمەتر لە شوێنی دروستكردنی كارگەكەوە دوورە و بە سەلمێندراوی نزیكەی 150 ملیۆن تۆن یەدەگی ھەیە، بەمەش دڵنیایی دەدات، كە كارگەكە دەتوانێت بۆ ماوەی 50 ساڵ كار بكات، ئەو بەردانەشی دەگوازرێنەوە بۆ كارگەی بە شكێنەرێکی تایبەت ورد و خاش دەکرێن کە تواناکەی لە كاتژمێرێكدا شكاندنی ھەزار و 400 تون بەردە.

هەروەها كارگەكە، چوار سایلۆی ھەڵگرتنی چیمەنتۆی ھەیە بە تیرەی 18 مەتر و بەرزی 56 مەتر، كە بە جیا چیمەنتۆی جۆری پۆرتلەنتی ئاسایی و چیمەنتۆی سێمپتو ھەڵدەگرێت. ھەر سایلۆیەك توانای ھەڵگرتنی 10 ھەزار تەن چیمەنتۆی ھەیە.

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment