مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید خۆی یەکلایی کردەوە
لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا مانەوەی خۆی لە ریزەکانی یانەکەی یەکلایی کردەوە.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدرید دوای دەرکردنی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ، پەیامێکی لەبارەی داهاتووی خۆی ئاراستەی یانەکەی کردووە و رایگەیاندووە کە دەیەوێت وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، بەم شێوەیە کۆتایی بە هەموو ئەو دەنگۆیانە هێنا کە باس لە جیابونەوەی دەکەن.
مۆدریچ هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش کارگێری شاهانەکان هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ئەو یاریزانە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە.