سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، پرۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان - سماقووڵی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان - سماقووڵی بەسەرکردەوە کە هەردوو پارێزگەی هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشیی لە سەرپەرشت و ئەندازیاران و کرێکارانی کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) کرد بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە بە باشی و بە شێوەیەکی پیشەییانە و بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان .

پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان - سماقووڵی ، نزیک پرۆژەی بەنداوی گۆمەسپانە و جادەکانی دەوربەری بەنداوەکەش دەگرێتەوە؛ درێژییەکەی بیست و دوو کیلۆمەترە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت.